٥ ئاب ٢٠١٦ - ١١:٢١
تەرمی سەربازانی رووسی لەدەست گرووپی ڕەشەکوژی بەرەی نوسرە دایە

تەرمی فریاگوزارە کوژراوەکانی کۆپتەرێکی ڕووسی کە لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی گرووپی ڕەشەکوژی بەرەی نوسرە بە مووشەک پێکرا و خرایە خوارەوە، لەدەست تیرۆریستانی ئەو گرووپە دایە.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :تیرۆریستان ڕۆژی دووشەممە کۆپتەری ئێم ئای هەشتی رووسی کە لەحاڵی گەڕانەوە لە فەرمانبەرێتی فریاگوزاری بۆ ناوچەی حەڵەب بوو، لەنزیک فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەبووزهور بە تێگیرانی مووشەک، خرایەخوارەوەو تەرمی پێنج سەرنشینە کوژراوەکەشیان لە ساراو بەڕاکێشان بە ئۆتۆمبیل پێشانی جەماوەر دا.

فەرماندەرێکی شەرڤانانی کورد ئەمڕۆ هەینی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕووسیا سگۆدنیا بێ ڕاگەیاندنی ناوی  خۆی، وتی: تیرۆریستانی بەرەی نوسرە، تەرمی سەرنشینانی کۆپتەرە ڕووسییەکەیان لەدەستدایە، بەڵام نازانین تەرمی چەند کەسیان لەدەست دایە.

ناوبراو وتی: یەکێک لە یەکەکانی گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە بە سەرکردایەتی محەممەد مەهیسنی شارومەندی عەرەبستانی سەعوودی ، تەرمەکانی لەدەست دایە.

هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا ڕاگەیێندراوە کە ئەو گرووپە ئامادەی گۆڕینەوەی قوربانیانی ڕووسی لەگەڵ تیرۆریستانی گیراوی بەرەی نوسرەیە کە هێشتا هیچ هەڵوێستێک لەلایەن ڕووسیاوە لەوبارەوە ڕانەگەیێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرە بڵاو کراوەکان، ژماری سەربازانی کوژراوی ڕووسی لەڕەوتی هەڵمەتە دژە تیرۆریستییەکانی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا کە لە ڕەزبەری ساڵی پارەوە دەس پێ بووە، گەیشتووەتە ١٢ کەس.

مانگی ڕابردووش کۆپتەرێکی ڕووسی بە دوو سەرنشینەوە پاش ئەوەی تیرۆریستانی داعشی دوو مووشەکیان گرتە ئەو کۆپتەرە، لە ناوچەی تەدمۆڕی پارێزگای حۆمس کەوتە خوارەوەو سەرنشینەکانی گیانیان لەدەست دا...

کۆتایی کورتە نامە/310